یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی رووداوەکەی کەرکوک بڵاوکردەوە

کوردستان 10:11 PM - 2026-09-29
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی رووداوە نەخوازراوەکەی شاری کەرکوک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە و لە رابردووشدا، لەڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و کاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەکان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریکردن لەکەرکوک و تەواوی خاکی عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.

بەیاننامەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەبارەی رووداوە نەخوازراوەکەی شاری کەرکوکی خۆشەویست:

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردیی و نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێریی ئەو رووداوە نەخوازراوەی شاری کەرکوکی خۆشەویست دەکەین، کە بەداخەوە دوو گەنجی کورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون.

لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە و لە رابردووشدا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و کاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەکان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریکردن لەکەرکوک و تەواوی خاکی عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.

بۆیە، داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، کە لیژنەی پێکهێندراو لە ڕووداوەکە ڕابسپێرێت، لێکۆڵینەوەی زۆر جددی لە ڕووداوەکە بکرێت و کەمتەرخەمان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.

کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە