riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

کوردستان 06:45 PM - 2026-09-24
وێنەیەکى کۆبونەوەکە تایبەت

وێنەیەکى کۆبونەوەکە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ماڵئاوایمان لە "لیو جیون"کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

روونى کردەوە: پێزانینی خۆمان ئاڕاستەى "لیو جیون"کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لە ماوەی کارکردنیدا بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی دوولایەنە، کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری میللی چینە، ئەو پەیوەندییە بەهێزەی هەڤاڵ مام جەلال بەردی بناغەی داڕشتبوو.

لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: ئەمساڵ یادکردنەوەی ١٠٥ ساڵەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی چین (CPC)ـیە، جەختی لەوەکردەوە کە حزبی کۆمۆنیستی چین و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی دۆستایەتییەکی مێژوویین کە لەسەر بنەما و ئامانجی هاوبەش دامەزراوە. هەروەها هیوای خواست کە ئاڵوگۆڕی حزبی و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان لە نێوان هەردوولادا زیاتر بەرەوپێش بچێت و پەیوەندییەکان بچنە ئاستێکی بەرزتر.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەوەى خستەڕوو: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕامانکرد سەبارەت بە دوا پێشهات و باری سیاسیی ناوچەکە، ڕێز و پێزانینی هەمیشەییمان بۆ هەوڵەکانی بەڕێز کونسوڵی گشتی هەیەو هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە وێستگە و ئەرکەکانی داهاتووی.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket