مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 01:57 PM - 2026-09-24
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەیەکى سەردانەکە
ئەمڕۆ 24ى ئەیلولى 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە
گوندی بەرقەڵای سەر بەناحییەی بەرزنجە سەردانی هەڤاڵ جەبار ساڵح حەمە ناسراو بە (
مام هەژار ) یانکرد.
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە
هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی مام هەژار یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ
خواست .
مەکتەبی سکرتاییەت بەڕێزەوە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ مام هەژار یان
هێنایەوە بەر باس وەک “پێشمەرگەیەکی بە ورە و دانەبڕاوی رۆژگاری سەختی خەباتی شاخ،
کە هەر لە تافی لاوێتیەوە بە گڕوتینێکی بەرزی کوردایەتی چەکی شەرەف و بەرگری لە
شان ناوە و سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتی کردە مەڵبەندی داوا رەواکانی گەلەکەی “، لە
بەرامبەر رابردووی پاک و مێژووی درەوشاوەیدا مەکتەبی سکرتارییەت “سڵاوی ئەمەک و
وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو” رێزیان لەو مێژووە
گەشەی نا.
لە بەرامبەردا ، هەڤاڵی تێکۆشەر مام هەژار سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی
کردوو “جەختی کردەوە خەبات و تێکۆشانمان بە ئەرک زانیووە بۆ خاک و نیشتمان ،
ئێستاش بە هەمان گڕوتینی رابردوو لە هەر شوێنێک پێویستیەک هەبێت ئاڵا هەڵگری
گەلەکەمەمان و یەکێتی دەبم “.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

