سڵاوی سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانى ئاڕاستەی پێشمەرگەی دێرین عەزیز محەمەد کرا
کوردستان 01:39 PM - 2026-09-23
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەیەکى دیدارەکە
وەک بەشێک لە پەرۆشیی بەردەوام بۆ بەسەرکردنەوەی خاوەن مێژووە
پرشنگدارەکان، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گەرمیان چاوی بە پێشمەرگەی
دێرین و تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکان (عەزیز محەمەد عەلی) کەوت و سەرەڕای پرسیینەوەی
تەندروستی، سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان پێگەیاند.
لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی هەڤاڵانی گەرمیان مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە ناحییەی رزگاری سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و
پێشمەرگەی دێرین ( عەزیز محەمەد عەلی ) یانکرد.
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە
بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ عەزیز-یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و
تێکۆشانی هەڤاڵ عەزیز محەمەد وەک پێشمەرگەیەکی رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی کە
لە سەنگەرەکانی خەباتدا ئازایانە تێدەکۆشا بۆ مافی رەوای گەلەکەی، لە بەرامبەر ئەو
رابردووە زێڕینەشدا سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان
ئاڕاستەکرد .
لایخۆیەوە هەڤاڵ عەزیز محەمەد سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد و بە
شانازییەوە لە رابردووی زێڕینی خۆی دوا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکێتی ئێستا بە
هێز و گڕوتینێکی نوێوە خەبات دەکات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

