قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەبەرهێنەران و بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە
کوردستان 05:49 PM - 2026-09-17
نوسینگەى ڕاگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
لە پەراوێزی دیداری لوتکەی سلێمانی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکوەزیران لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی پارێزگای
سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە (17/9/2026) بەڕێوەچوو، پاش
گوێگرتن لە راوبۆچوونی ئامادەبوونی کۆبوونەوەکە، دەستخۆشی لێکردن کە لە ماوەی
ساڵانی رابردوودا وەبەرهێنەران و بازرگانان شانبەشانی هەنگاوەکانی حکومەت رۆڵی
گرنگیان هەبووە لە بووژانەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پارێزگای
سلێمانی. بەڵێنیشی پێدان بە هەموو تواناوە هاوکاریان دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە و
گرفتەکانی بەردەمیاندا.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا ئامانجیانە هەموو کەرتەکان بە
شێوەیەکی هاوسەنگ گەشە بکەن و پێویستە هاوکات لەگەڵ گەشەپێدانی ئابووری لە
بوارەکانی کلتووری و زانستی و رۆشنبیریشدا وڵاتەکەمان گەشە بکات. هانی
وەبەرهێنەرانی دا لەم بوارانەشدا وەبەرهێنان بکەن.
سەبارەت بە سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکوەزیران
رایگەیاند لەماوەکانی رابردوودا هەندێک هەوڵ دراوە و پلانیش هەیە بۆ ئەوەی
سیستمێکی بانکی پێشکەوتوو بونیاد بنێین کە جێی متمانەی هاووڵاتییان بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بە پێویستی زانی
وەبەرهێنەران و بازرگانان تەنها گرنگی بە بازاڕەکانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی
دیکەی هەرێمی کوردستان نەدەن، بەڵکوو چاویان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقیش بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

