عیماد ئەحمەد: دیدارەكانی سەرۆك بافڵ و وەفدی باڵای یەكێتی لە تاران ئەرێنی بوون
کوردستان 07:23 PM - 2026-09-16
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
کۆبونەوەی سەرۆك بافڵ و وەفدی باڵای یەكێتی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران
لەبارەی كۆبوونەوە گرنگ و پڕبایەخەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و
وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تاران عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی
سیاسی رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی گەورەیان لە
سەرۆك بافڵ و وەفدی یەكێتی كرد بەشێوەیەك لە هەموو كۆبوونەوەكاندا بەڕێز و پێزانینەوە
لەرۆڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتییان ڕووانی لە هاوكێشە سیاسی و
سەربازییەكان و هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان.
راشیگەیاند: لە هەموو كۆبوونەوەكانماندا لەسەر هەر سێ ئاستی سیاسی و
ئەمنی و ئابووری گفتوگۆی چڕ و بونیادنەرانەمان كرد بەشێوەیەك لە خزمەتی هەرێم و
عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچەكەش بێت .
عیماد ئەحمەد ئاشكراشیكرد، ئەوەی بۆ یەكێتی گرنگە پەیڕەوكردنی
سیاسیەتی شەراكەت و هاوسەنگیییە لەگەڵ هەموولایەك، چونكە تەئكیدمان كردووە سەروەری
وڵاتانی دراوسێ بۆ ئێمە رێزلێگراو گرنگە و قەت نەبووینە و نابینە بەشێك لە كێشەو
ئاڵۆزییەكان، بەڵكو كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و لەو ڕووە و
سەرۆك بافڵ بە ڕاشكاوی ستراتیژی یەكێتی دووپاتكردەوە كە ئەمە لەسەر ئاستی باڵای
كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی گەرمی لێكراوە .
عیماد ئەحمەد رونیشی کردەوە کە كۆبوونەوەكانمان لە تاران بەردەوام
دەبێت و ئەوەی لە هەموو كۆبوونەوەكانیشدا بینیمان بەڕێزەوە مێژووی تێكۆشان و رۆڵ
سەرۆك مام جەلالیان خستەوە بەرباس و ستایشی پێگەی سەرۆك بافڵ و یەكێتیان كرد لە
بەرامبەر رۆڵمان لە رووداوەكان و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەدا، كە ئەمەش سیاسەتە
دروستەكەیە كە ئامانجامەنە پێكەوە هەموومان كاربكەین بۆ خزمەتی وڵات و گەل و
نیشتمانەكەمان دوور لە توندوتیژی .
عیماد ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێم و عیراق
پێگەیەكی گرنگی هەیە و سەرۆك بافڵ و یەكێتیش لەسەر بنەمای ئەوە پەیوەندییە مێژوویی
و هاوبەشەی هەیە لەنێوانمان روئیای یەكێتی لەنزیكەوە خستەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

