قوباد تاڵەبانی تەئکید لەبەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان دەکاتەوە
کوردستان 07:48 PM - 2026-09-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و بەڵێن عەبدوڵڵا
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیکرد لە بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەفدی یاوەری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (15/9/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوای گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک.
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رۆڵی یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی بەرز نرخاند لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هیواشی خواست یەکێتی لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی ئەم قۆناغە هەستیار و پڕ مەترسییەی لە ناوچەکەدا هەیە تێپەڕێنێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و حیزبی زەحمەتکێشان کرد و ئامادەییان دەربڕی بۆ زیاترکردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

