سەرۆك بافڵ: كێشەكان پێویستیان بەچارەسەری ئاشتییانەو دیالۆگی بەردەوامە
ی ن ک 12:10 PM - 2026-09-15
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەفدێكی باڵای یەكێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكە كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لەوە كردەوە كە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێوركردنەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەمان بەستێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتی لە هەوڵەكانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

