مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 03:45 PM - 2026-09-14
نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سکرتارییەت
مەکتەبی سکرتارییەت هەڤاڵ خالید رەحیم-ی بەسەرکردەوە
رۆژی 14ـی ئەیلولی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ خالید رەحیم رەشید ناسراو بە (هاوڕێ دلێر ) یانکرد .
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە ستایشی خەبات و جوامێری و ماندوبوونی هەڤاڵ دلێریان کرد وەک فەرماندەیەکی ئازا و بە هەڵوێستی رۆژە سەختەکانی خەباتی شاخ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا ئازایانە تێدەکۆشا بۆ مافی رەوای گەلەکەی، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕشانازییەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال “سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان ئاڕاستەکردوو لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .
لایخۆیەوە، هەڤاڵ دلێر پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و بە شانازییەوە باسی لەو مێژووە کرد کە وەک رۆڵەیەکی جوامێر و بە دەستی شۆڕشی نوێ بێدابڕان درێژەی بە خەبات تێکۆشانی خۆی داوە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

