سەرۆك بافڵ: پێویستە سەرجەم لایەنەكان ئارامی خۆیان بپارێزن
ی ن ک 04:10 PM - 2026-09-12
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی هێرشەكەی ئەمدواییە بۆسەر شانشینی عەرەبیی سعودیە، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بە توندی ئیدانەی هەر كردەوەیەكی توندوتیژ دەكەین كەژیانی هاوڵاتییان بخاتە مەترسییەوەو سەروەریی نیشتمانی پێشێل بكات، چونكە بەردەوامبوونی گرژییەكان مەترسیی ئەوەی هەیە ناوچەكە بەرەو پەككەوتن ببات، بۆیە بەپەلە داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكەین كە ئارامی خۆیان بپارێزن.
دەقی پەیامەكە:
هێرشەكەی ئەمدواییە كە شانشینی عەرەبیی سعودیەی بە ئامانجگرت، پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و ناوچەكە بە گشتی دەكات. بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشانە و هەر كردەوەیەكی توندوتیژ دەكەین كە ژیانی هاوڵاتییان بخاتە مەترسییەوە، سەروەریی نیشتمانی پێشێل بكات، و ببێتە هۆی ناسەقامگیری پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەییەكان.
لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا، ئارامگرتن و دانبەخۆداگرتن رێگا راستەكەیە. سەرەڕای ئەوەی كە تۆمەتباركردن و ئینكارییكردنی یەكتر ئاماژەن بۆ هەستیاریی دۆخەكە، بەڵام بەردەوامبوونی گرژییەكان مەترسیی ئەوەی هەیە ناوچەكە بەرەو پەككەوتن و پێكدادانێكی قووڵتر و پێشبینی نەكراو ببات. بەپەلە داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكەین كە ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان لە هەر رێوشوێنێكی تۆڵەسەندنەوە یان وتارێكی تووند دوور بخەنەوە كە دۆخەكە بەرەو خراپتر ببات.
ئێستا كاتی جێبەجێكردنی دیپلۆماسییەتە. دەبێت لێكۆڵینەوە لەم هێرشانە بكرێت و هێوركردنەوەی دۆخەكە بكرێتە پێشینە بۆ ئەوەی دەرفەتی پێویست بۆ گفتوگۆیەكی بونیاتنەر و بێپچڕان لە نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەكان و لایەنە خۆجێییەكاندا دابین بكرێت. ئاسایشی ڕاستەقینە لە ڕێگەی هێزەوە بەدی نایەت، بەڵكو لە رێگەی مامەڵەی شەفاف و پابەندبوونێكی هاوبەشەوە بە سەروەریی نیشتمانی و ناوچەییەوە دەبێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تەواوی ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئاسانكاری، پشتگیری و هاریكاریكردن لە هەر هەوڵێكی ئاشتییانە یان دانوستانێك كە ئامانجی گێڕانەوەی سەقامگیری، پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییان، و مسۆگەركردنی ئاشتی درێژخایەن بێت لە سەرتاسەری عیراق و ناوچە فراوانەكەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

