سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10
PUKMEDIA
بەشێک لە سەردانەکە
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: دەڤەری راپەڕین خاڵی سەرکەوتن و گەشەی زیاتری شۆڕشی نوێ بوو.
لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی خەباتگێڕ و تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین لە دوو سەردانی جیادا لە شاری رانیە هەریەک لە هەڤاڵان ( کەمال مستەفا ئیبراهیم ، موحسین حەسەن بایز ) پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینیان بەسەرکردوە .
لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان “کەمال مستەفا و موحسین حەسەن” وەک دوو پێشمەرگەی ئازا و بە ورەی رۆژانی سەختی خەبات کە لەسەنگەرەکاندا کوردایەتیدا سنگیان کردبووە قەڵغان پۆڵاین و ترسیان خستبووە دڵی دوژمنەوە ، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاک و دانەبڕاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و بە گرنگییەوە لە بارودۆخی تەندروستیان پرسینەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خوازرا .
لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان کەمال ئیبراهیم و موحسین حەسەن خۆشحاڵیان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەیان و بە شانازییەوە لە رابردووی خۆیان دوان وەک دوو تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و شۆڕشی نوێ .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

