دژەتیرۆری هەرێم و عیراق جەختیان لەبەهێزکردنی پاڵپشتی نێوانیان کردەوە
کوردستان 04:35 PM - 2026-09-02
راگەیاندنی دژەتیرۆر CTG
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و عیراق جەختیان لەبەهێزکردنی پاڵپشتی نێوانیان کردەوە
وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر CTG، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکە، سەردانی بارەگای دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS لە شاری بەغدا کرد و لەلایەن فەریق ڕکن زەید حوشی الموسوی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانەکە پیرۆزباییکردن بوو لە فەریق ڕکن زەید حوشی الموسوی، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە دیدارەکەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەڕێوەبردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتیمانییەکانی.
لە دیدارەکەدا، هەردوو لا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان- CTG و دەزگای دژەتیرۆری عێراق - ICTS گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر فراوانترکردنی هاوکاریی ئەمنی، هەواڵگری و مەیدانی کردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکە، سەرۆکی هەردو دەزگای دژەتیرۆر، جەختیان لەسەر بەردەوامی و بەهێزکردنی پاڵپشتییەکان بۆ یەکدی کردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆر، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق.
جێی ئاماژەیە، هەردوو دامەزراوەی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری لە ماوەی ڕابردوودا پشتیوانێکی بەهێزی یەکتری بوون بە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی ورد و هەماهەنگیی ئەمنییان لەنێوان خۆیاندا هەبووە؛ هاوکارییەک کە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوە و بنبڕکردنی گرووپ و هەڕەشە تیرۆریستییەکان و دەستگیرکردنی داواکراوانی یاسا هەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

