نەورەسەکان روویان لە دەربەندی رانیە کردەوە
کوردستان 04:27 PM - 2026-08-29
PUKMEDIA/ ئەرشیف
دیمەنی نەوڕەسەکان
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت: نەورەسەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوویان
لە دەربەندی رانیە کردووە، تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان پێشێلکاری و
دەستدرێژیکردنە سەر باڵندەکان تۆمار نەکراون.
عەمید سەڵاح محەمەد بەڕێوەبەری
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
وەک هەمیشە نەورەسەکان روویان لە سنوری دەربەندی رانیە کردووەتەوەو ئەمساڵ
بەراورد بە ساڵانی پێشوو لە هەندێک ناوچەدا رێژەکەیان زۆرترە، هاوکات تائێستا هیچ
حاڵەتێکی نەخۆشی یان پێشێلکاری و دەستدرێژیکردنە سەر باڵندەکان تۆمار نەکراوە.
راشیگەیاند: ناوچە و تهپۆڵکەکانی دەورووبەری
دەریاچەکان بوونەتە شوێنێکی لەبار بۆ حەوانەوە و ژیانی ئەم باڵندانە، سەرەڕای
ئەوەی لە هەندێک شوێن ژمارەیان گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بە گشتی
بارودۆخی ژینگەیی و حەوانەوەیان لە دەشتایی و دەریاچەکاندا لە بارودۆخێکی
ئاساییدایە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان
و ژینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان پێشێلکاری لەلایەن
تیمەکانمانمانەوە تۆمارنەکراون و تیمەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵدا دەبن
بۆ پاراستنی ئەم ژینگە و باڵندە جوانانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

