ناوەندی دەرەوەی یەكێتی جەخت لەیەكخستنی تواناكانی رەوەندی كوردی دەكاتەوە
ی ن ک 03:21 PM - 2026-08-24
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی ناوەندی دەرەوە لەگەڵ رەوەندی كوردی لەوڵاتی سوید
رۆژی 23ی 8ی 2026، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی، لایەنی سیاسی و پەرلەمانتارانی سوید کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی لە پێشخستنی خەباتی نیشتمانی کرایەوە و لە کۆتاییشدا فیلمی دۆکیۆمێنتاری "دادە" کە گوزارشت لە ژیان و مێژووی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات، نمایشکرا.
سالار مەحمود، ئەندامی سەكردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، جەختی لە گرنگی رۆڵی رەوەندی كوردی كردەوە لە جۆشدانی خەباتی نیشتمانی وپەرەپێدانی گیانی پێكەوە كاركردن بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پڕ تێكۆشانی گەلەكەمان، هاوكات ئاماژەی بە پێویستی رێكخستنی كارو خەبات كردەوە بەهاوتەریبی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات. سوپاسی تێكۆشانی رەوەندی كوردی كرد لە دەرەوەی وڵات كە كاریگەریی زۆری لەسەر پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی هەبووەو هەیە. چالاكی و پێگەیان كاریگەری لەسەر یەكبوونی كورد لە دەرەوە و سڕینەوەی زیهنیەتی پارچەبوون و دابەشبوون كردوە.
هاوكات عومەر شێخ مووس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی لە خەبات و تێكۆشان و رۆڵی ژنانی كورد كردەوە لە خەباتی رزگاری نیشتمانی گەلی كوردستان و جەختی لە یەكخستنی تواناكان كردەوە بۆ راپەڕاندنی ئەركەكان بەجۆرێك لەگەڵ میكانیزمەكانی ئەم قۆناغەی خەبات بگونجێنرێت.
لەكۆتاییشدا فیلمی دیكۆمێنتاری دادە، كە گوزارشت بوو لە ژیان و مێژووی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە شاخ و شار نمایشكرا و ئامادەبوان بە گەرمی پێشوازیان لەمەراسیمەكە كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
01:53 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
12:14 PM - 2026-08-25 -
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
11:40 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
10:22 AM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
10:48 AM - 2026-08-25
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
09:31 AM - 2026-08-25
ئەمریکا سوریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
10:52 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
کوردستان 07:35 PM - 2026-08-24 -
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
عیراق 04:51 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
هەواڵ 04:48 PM - 2026-08-24 -
ناوەندی دەرەوەی یەكێتی جەخت لەیەكخستنی تواناكانی رەوەندی كوردی دەكاتەوە
ی ن ک 03:21 PM - 2026-08-24 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 03:20 PM - 2026-08-24 -
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24





.png)

دابەزێنە

