سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
کوردستان 05:39 PM - 2026-07-26
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان
لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە.
سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم
پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەربڕی کە نموونەیەکی سەرکەوتووی
پێشکەشکردووە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە لە راپۆرتێکدا بەرنامە و ئەرک و
پێویستییەکانی پارێزگاکەی خستەڕوو و داوایکرد، هەموو لایەک هاوکاربن بۆ زیاتر
خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان.
لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری و پشتیوانیی یەکێتی بۆ
سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی و وتی، هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی
زیاترن، بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستە کار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی زیاتر و شایستەتر
بۆ شارەکە بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

