چین و ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەدەنەوە
جیهان 05:35 PM - 2026-07-08
PUKMEDIA
شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەیەنێت: هەڵگیرسانەوەی
جەنگی نێوان واشنتۆن - تاران لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە، ئەمەش دوای ئەوەی
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هیرشی توند دەکات بۆ سەر ئیران، لەبەرامبەریشدا ڕاوێژکاری
ڕێبەری باڵای ئێران رایگەیاند: هەڕەشەو هەنگاوەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر
دەبات و ئێران مافی وەڵامدانەوەی خۆی بەرامبەر هێرشەكانی ئەمریكا دەپارێزێت.
ماو نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
هەڵگیرساندنەوەی جەنگ خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ کام لە لایەنەکان ناکات، چونکە
ئامرازە سەربازییەکان ناتوانن کێشە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکەن.
راشیگەیاند: داوا لە هەردوولا دەکەین یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیمزاكراو
جێبەجێ بکەن و ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆو دانوستانەوە چارەسەر بکەن، لە
پەنابردن بۆ هێز دوور بکەونەوە.
لەلایەکی ترەوە، عەلی
ئەکبەر ویلایتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران رایگەیاند: دانپێدانان بەهەڵوەشاندنەوەی
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی تاران - واشنتۆن لەئەستۆی سەرۆکی ئەمریکادایە.
راشیگەیاند: هەڕەشەو هەنگاوەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات و ئێران
مافی وەڵامدانەوەی خۆی بەرامبەر هێرشەكانی ئەمریكا دەپارێزێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 8ی7ی2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەچەند
لێدوانێکی جیادا رایگەیاند: لە هێرشەکانی پێشوودا هێزی ئاسمانی
ئێرانمان لەناو بردووە و لە حاڵەتی پێویستدا دامەزراوەکانی وزە و وێستگەکانی ئاو و
تەنانەت کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ لە بژاردەکاندایە، ئاماژەی بەوەشكرد،
یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهاتووە و جارید کۆشنەر و ستیف ویتکۆف
بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر دۆسیەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

