کریستیانەکانی دهۆک: مافمان دەخورێت
کوردستان 01:24 PM - 2026-07-06
تایبەت
وێنەیەکى گردبوونەوەکە
کریستیانەکانی
دهۆک گردبوونەوە و رایدەگەیەنن:
دەستدرێژی کراوەتە سەر زەوییەکانمان و مافمان دەخورێت.
ئەمڕۆ
دووشەممە 6ى7ى2026 ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کریستیان لە پارێزگای دهۆک
گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا گلەیی و ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو
سەرپێچی و پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە زەوی و زارەکانیان دەکرێن خستەڕوو.
لە
گردبوونەوەکەدا، بەشداربووان داواکاری خۆیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد
و رایانگەیاند: دەستدرێژیی بەردەوام دەکرێتە سەر زەوی و موڵکە رەسەنەکانمان لە
ناوچەکەدا و مافە یاساییەکانمان دەخورێت.
خۆپیشاندەران
داوایان لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بە زووترین کات
سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێن، مافە مێژووییەکانیان بپارێزن و زەوییە
داگیرکراوەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

