لەفڕۆكەخانەی كەركوك دەست بەسەر 226 هەزار دۆلاردا گیرا
عیراق 01:28 PM - 2026-07-05
راگەیاندنی دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق
دەست بەسەر 226 هەزار دۆلاردا گیرا
دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق رایگەیاند: لە فڕۆكەخانەی كەركوك، دەستبەسەر بڕی 226 هەزار دۆلاری ئەمریكیدا گیراوە، كە لەلایەن گەشتیارێكەوە هەوڵدراوە ببرێتە دەرەوەی وڵات.
دەستەی گشتیی گومركی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ 5ی 7ی 2026، لەفڕۆكەخانەی كەركوك كەسێك هەوڵیداوە 226 هەزار دۆلار بباتە دەرەوەی وڵات، بەڵام لەلایەن ناوەندی گومركی فڕۆكەخانەوە لەكاتی پشكنین دەستی بەسەردا گیراوە بەهۆی ئەوەی سەرپێچی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عیراقی كردووە.
دەستەكە تەئكید دەكاتەوە، بەپێی رێساو رێنماییە گومرگییە كارپێكراوەكان، رێكاریی یاسایی لەدژی گەشتیارەكە دەگیرێتەبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

