لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
کوردستان 01:53 PM - 2026-07-02
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێم ڕایگەیاند: پاش كۆتاییهاتنی وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن بەشێوازی گرێبەست لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە، زیاتر لەنۆ هەزار دەرچوو لە 32 پسپۆڕی جیاوازدا كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاریی دامەزراندن، كۆی (9006) فۆڕمی ئەلیكترۆنیی داواكاری لە لایەن ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی تۆمار كران، كە كێبركێ لە سەر دەستخستنی (250) پۆست لە (32) پسپۆری جیاواز لە سەر میلاكی گرێبەستی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: كاركردن لەسەر ئەم پڕۆسەیە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیەو ئەنجامی قۆناغەكانی تری پڕۆسەكە لەسایتی رەسمی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی بڵاو دەكرێتەوە، بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی چەند داتای سەرەكیی پەیوەندیدار بەم قۆناغە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێكی شیكاری بڵاو دەكاتەوە.
بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتە شیكارییەكە كلیك لەم لینكە بكە:
شیکردنەوەی داتای فۆڕمی پێشکەشکاران بۆ دامەزراندن لە سەر میلاکی گرێبەستی پارێزگای هەڵەبجە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

