ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23
BBC
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
دژایەتی لە
نێوان لێدوانەکانی ترەمپ و ئێران سەبارەت بە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان هەیە و
ترەمپ دەڵێت: ئێران رەزامەندە بۆ پشکنین و ئێرانیش دەڵێت: وڵاتەکەی رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆمی نادات پشکنین بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە بکات.
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی ماڵپەڕی "تروس سۆشیاڵ"ەوە ڕایگەیاند کە ئێران
بە تەواوی لەگەڵ بەرزترین ئاستی پشکنینی ئەتۆمیدایە و ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکان
لەگەڵ تاراندا بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەگەر ئەم ڕەزامەندییە نەبووایە، دانوستانی تر
نەدەبوو.
هاوکات ترەمپ
باسی لەوەشکرد، کە پارە ئازادکراوەکانی ئێران لەژێر کۆنتڕۆڵی واشنتۆندا دەبن و
تەنها بۆ کڕینی ماددەی خۆراکی و پزیشکی لە ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن.
لەلایەکی
دیکەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم لێدوانانەی رەتکردەوە
و رایگەیاند: وڵاتەکەی رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نادات پشکنین بۆ
ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە بکات کە پێشتر لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردومان
کراون.
سەبارەت بە
کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکاش، بەقایی وتی: تاران لەسەر بنەمای نرخ و
کوالێتی بڕیار لەسەر هاوردەکردنیان دەدات و بە تەنزەوە ئاماژەی بەوە کرد کە
ئامانجی شەرەکە کە روخاندنی ئێران بوو، ئێستا بووەتە دەوڵەمەندکردنی جوتیارانی
ئەمریکی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

