فراكسیۆنی یەكێتی بۆ هەڵەبجەییەكان: سەلماندتان بەها مرۆڤایەتییەكان لەهەموو شتێك بەرزترە
کوردستان 03:18 PM - 2026-06-19
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیام و پێزانین ئاراستەی پارێزگار، هێزەكانی ناوخۆ، تیمەكانی فریاكەوتن و خەڵكی هەڵەبجە و خورماڵ دەكات لەپای ماندووبوونیان لە گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی روقیەی 11 ساڵان، هاوكات سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبو و تەواوی خەڵكی پارێزگای كەربەلا دەكات.
دەقی پەیامەكە:
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
. بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە
. بەڕێز هێزەكانی ناوخۆ و تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمەكانی تەندروستی
. خەڵكی بەشەرەف و سەربەرزی پارێزگای هەڵەبجە
ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سوپاس و پێزانی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین، لەپای هەوڵ و ماندوبوونتان بۆ ماوەی هەشت رۆژ لەگەڕان و پشكنین بەدوای تەرمی ڕوقەیەی 11 ساڵان، كە بەمەبەستی گەشتوگوزار لە پارێزگای كەربەلاوە خۆی خێزانەكەی سەردانی ناوچەی هەورامان یان كرد و مخابن بەهۆی نقومبووی لە ئاوی تاڤگەی زەڵم گیانی خۆی سپارد و دواتر دۆزینەوەی تەرمەكەی و رادەستكردنی بە كەسوكاری و بەرێكردنی تەرمەكە بەشێوەیەكی رەسمی بۆ زێدی خۆی .
ئەم هەڵوێستەی ئێوە گوزارشت لەرەوشت بەرزی و مرۆڤدۆستی ئێوە دەكات و سەلماندتان كە بەها مرۆڤایەتییەكان لە هەموو بەهایەكی تر بەرز وبەنرخترە، ئەم هەڵوێستەی خەڵكی هەڵەبجە، خورماڵ و تەواوی سنوورەكە بە ئەركێكی مرۆیی و نیشتمانیی بەرز دەنرخێنین .
هەر بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و تەواوی خەڵكی پارێزگای كەربەلای پیرۆز دەكەین و هاوبەشی خەمیانین، خودای گەورە ڕوقەیە بە هەشتی خۆی شادبكات .
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

