لوبنان: ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبولڵا تەنها هێرشەكان رادەگرێت
جیهان 09:22 AM - 2026-06-02
رۆیتەرز
هێرشی ئاسمانی بۆسەرلوبنان
لوبنان ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا راگەیاندو پێشبینی دەكرێت ئاگربەستەكە ببێتەهۆی كەمكردنەوەو سنوورداركردنی ململانێكانی نێوان هەردوولا كەبەهۆیەوە هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە.
باڵیۆزخانەی لوبنان لە واشنتۆن رایگەیاند: ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەتەواوی كۆتایی بە ململانێكانی نێوانیان ناهێنێت، بەڵام داوا دەكات ئیسرائیل خۆی لەهێرشەكانی بۆ سەر بەیروت و ناوچەكانی دەرەوەی شار كە لە ژێر كۆنترۆڵی حزبوڵڵادایە بپارێزێت، هاوكات پێویستە حزبوڵڵاش هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل رابگرێت.
تائێوارەی دووشەممە 1ی 6ی 2026، شەڕو پێكدادانەكان لەباشووری لوبنان لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوام بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دوو موشەكیان تێكشاندووە كە لەلوبنانەوە ئاڕاستەی باكووری ئیسرائیل كراون و هیچ زیانێكی گیانیان نەبووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند: حیزبوڵڵا لەڕێگەی نێوەندگیرانەوە بەڵێنیداوە هێرش نەكاتە سەر ئیسرائیل، هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل-یش رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی هێرش نەكەنە سەر بەیروت.
رۆژی 2ی 3ی 2026، شەڕو ئاڵۆزییەكان لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەشێوەیەكی فراوان دەستیپێكرد، هەرچەندە ئێران پێداگری كرد لەسەر راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، بەڵام ئەمریكا رایگەیاند كە ئەو دوو ململانێیە جیاوازن.
PUKMEDIA سەرچاوە/ رۆیتەرز
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

