ڕفعەت عەبدوڵا: ئەمڕۆ یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە
کوردستان 10:21 AM - 2026-06-01
PUKMEDIA
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەیادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا، ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ یادی حزبێكی ئاسایی ناكەینەوە، بەڵكو یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كە بۆ هێنانەدی سەرجەم مافە ڕەواكانی لە دژی دیكتاتۆرییەت و فاشیەت، ڕووبارێك خوێنی بەخشی کەسەرچاوەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
دەقی پەیامەکە:
یەکێتی؛ ئومێدی دوێنێ، ئیرادەی ئەمڕۆ، هێزی سبەینێ
بەشكۆوە یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەك هێزێكی پێشكەوتنخوازو هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان دەكەینەوە، دروود بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی ڕابەری كوردایەتی و سەرۆكمان (مام جەلال)و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان، پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی و گشت كوردێك دەكەم.
ئەمڕۆ یادی حزبێكی ئاسایی ناكەینەوە، بەڵكو یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كە بۆ هێنانەدی سەرجەم مافە ڕەواكانی لە دژی دیكتاتۆرییەت و فاشیەت، ڕووبارێك خوێنی بەخشی کەسەرچاوەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ فەخری کوردایەتی جەنابی مام جەلال، خوێندکارێکی بەوەفاو دڵسۆز دەبین و وەك سەروەتێكی نیشتمانی لەیەکێتی دەڕوانین و پاراستن و گەشەكردنیشی وەك زەروریەتێكی گشتی بۆ كوردستان بە پێویست دەزانین.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
10:01 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
10:38 PM - 2026-08-25 -
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
06:27 PM - 2026-08-25 -
لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە
05:27 PM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
10:28 AM - 2026-08-26
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
09:15 AM - 2026-08-26
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
10:17 PM - 2026-08-25
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: گەیشتووینەتە قۆناغێکی چارەنووسساز
05:42 PM - 2026-08-25
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 01:53 PM - 2026-08-25 -
کێ عەلی زەیدی ڕاگرتووە؟ بۆچی دەنگی دژی گەندەڵی بەرز دەکاتەوە؟
بیروڕا 01:39 PM - 2026-08-25 -
ئۆتۆمبێلە چینییەکان، چۆن بە بێدەنگی بازاڕەکانی جیهانیان کۆنترۆڵ کرد؟
کوردستان 12:21 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
کوردستان 12:14 PM - 2026-08-25 -
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
جیهان 11:40 AM - 2026-08-25 -
قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
کوردستان 10:48 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
کوردستان 10:22 AM - 2026-08-25 -
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
کوردستان 09:31 AM - 2026-08-25






.png)
دابەزێنە

