پەیامی قوباد تاڵەبانى لە 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیدا
کوردستان 09:20 AM - 2026-06-01
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانى بەبۆنەى یادى 51 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ساڵی 1975 دوای ئەو تاڵاوی شکست و تەمی بێ هیواییەی باڵی بەسەر
کوردستاندا کێشابوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندە پێویست بوو بۆ گەڕاندنەوەی
ورە و هیوا و بۆ رێکخستنەوەی خەڵک و جۆشدانەوەی خەباتی مافخوازانە و
رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان، ئێستاش دوای 51 ساڵ، بە هەمان ئەندازە یەکێتی
پێویستە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی مافە
دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
دەقى پەیامەکە:
ساڵی 1975 دوای
ئەو تاڵاوی شکست و تەمی بێ هیواییەی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو، یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان چەندە پێویست بوو بۆ گەڕاندنەوەی ورە و هیوا و بۆ رێکخستنەوەی
خەڵک و جۆشدانەوەی خەباتی مافخوازانە و رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان، ئێستاش
دوای 51 ساڵ، بە هەمان ئەندازە یەکێتی پێویستە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و
چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
بۆ؟
چوونکە یەکێتی
لە بەغداد و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا ئەو هێزەیە هەمووان بەڕێزەوە حیساب بۆ
هەڵوێست و سیاسەتەکانی دەکەن. هاوپەیمانی بەهێزی هەیە و بە سیاسەتی ژیرانە و
حەکیمانە لە قورسترین قەیرانەکاندا و سەخت ترین ساتەوەختەکاندا دەرگا بەڕووی
چارەسەردا دەکاتەوە.
ئێستا هەمووان
بوونی یەکێتی لە بەغداد وەک گەرەنتییەک بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و چارەسەرکردنی
کێشەکانی هەموو عیراق دەبینن.
بۆ ناوخۆی
کوردستانیش ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری باوەڕی نەگۆڕی یەکێتییە.
ئامانجی یەکێتی لە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و دادپەروەری
و باشترکردنی خزمەتگوزاری و دۆخی ژیانی هاووڵاتییانە بەبێ هیچ جۆرە جیاوازی
دانانێک.
هەر لە سۆنگەی
باوەڕمان بە دادپەروەری و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان سیاسەتی یەکێتی لەم
قۆناغەدا گرنگیدانە بە گەشەپێدانی هاوسەنگ و بووژانەوەی ئابووریی قەزا و ناحییەکان.
وەک پێشتر
بەڵێنمان داوە و ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە، خزمەتکاری خەڵکی کوردستان دەبین.
بەرژەوەندی و خواستی چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، بەرژەوەندی و خواست و
هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە یادی 51
ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەڕێز و شکۆوە یادی هەموو
شەهیدانی یەکێتی دەکەینەوە و سڵاو دەنێرین بۆ سەرۆک مام جەلال و ئەندامانی دەستەی
دامەزرێنەر و هەموو ئەو هەڤاڵ و ئازیزانەی بە خەبات و تێکۆشانی یەکێتییەوە
ماندووبوون.
هەروەها
پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی و کەسوکاری سەربەرزی
شەهیدانی یەکێتی دەکەین.
دڵنیاین یەکێتی
بە پشتیوانی و بە خەمخۆری جەماوەرەکەی هەر دەمێنێت و هەر گەشە دەکات و هەر وەک
هێزی جێی هیوا و متمانەی خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
10:01 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
10:38 PM - 2026-08-25 -
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
06:27 PM - 2026-08-25 -
لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە
05:27 PM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
10:28 AM - 2026-08-26
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
09:15 AM - 2026-08-26
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
10:17 PM - 2026-08-25
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: گەیشتووینەتە قۆناغێکی چارەنووسساز
05:42 PM - 2026-08-25
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 01:53 PM - 2026-08-25 -
کێ عەلی زەیدی ڕاگرتووە؟ بۆچی دەنگی دژی گەندەڵی بەرز دەکاتەوە؟
بیروڕا 01:39 PM - 2026-08-25 -
ئۆتۆمبێلە چینییەکان، چۆن بە بێدەنگی بازاڕەکانی جیهانیان کۆنترۆڵ کرد؟
کوردستان 12:21 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
کوردستان 12:14 PM - 2026-08-25 -
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
جیهان 11:40 AM - 2026-08-25 -
قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
کوردستان 10:48 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
کوردستان 10:22 AM - 2026-08-25 -
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
کوردستان 09:31 AM - 2026-08-25






.png)
دابەزێنە

