57ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونى دهۆکدا تێپەڕدەبێت
کوردستان 10:36 AM - 2026-05-27
تایبەت
دهۆک
پارێزگای
دهۆک، کە دەکەوێتە باکووری هەرێمی کوردستانی عیراق، وەک یەکێک لە ناوەندە
گرنگەکانی سەقامگیری، فرەڕەنگی و گەشەسەندوی ئابوری لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێدا
دەردەکەوێت.
دهۆک، لە 27ی
ئایاری 1969ەوە وەک پارێزگا ناسێندراوە و شارەکە لە نێوان زنجیرە چیاکانی زاوا لە باشوور، چیای کێلیا شەدا لە باکوور گەمارۆدراوە و
هاوسنوورە لەگەڵ ناوچە کوردییەکانی تورکیا و سووریا.
بەپێی
خەمڵاندن و ئامارە رەسمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە زیاتر لە 1.4 ملیۆن
کەسە، دهۆک بە یەکێک لە ناوەندەکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دادەنرێت، کە تێیدا
پێکهاتەکانی کورد، کلدان، ئاشووری و ئەرمەن لەپاڵ پەیڕەوانی ئاینەکانی ئیسلام،
مەسیحی و ئێزدی پێکەوە دەژین.
ئەم
پێکەوەژیانە وایکردووە پارێزگاکە ببێتە پەناگەیەک بۆ قوربانیانی شەڕ لە ناوچەکەدا،
لە دوای سەرهەڵدانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ساڵی 2014 و هەڵگیرسانی
شەڕی ناوخۆی سووریا، دهۆک باوەشی بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە
نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان کردووەتەوە، کە لە ئێستادا لە چەندین کەمپی سەرانسەری پارێزگاکەدا
نیشتەجێن.
لە رووی
کارگێڕییەوە، پارێزگاکە دابەشبووە بەسەر حەوت قەزای سەرەکیدا کە بریتین لە: دهۆک
(ناوەند)، زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، سێمێل، شێخان و بەردەڕەش. هاوشانی فراوانبوونی
دانیشتووان، شارەکە گەشەکردنێکی بەرچاوی لە کەرتی خوێندنی باڵادا بەخۆەوە بینیوە و
لە ئێستادا چەندین زانکۆ و ناوەندی رۆشنبیری حکومی و تایبەت لە ناوچەکەدا کاردەکەن.
بەپێی
ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دهۆک، پارێزگاکە نزیکەی 900 شوێنی گەشتیاری
و چەندین پێگەی شوێنەواری دێرینی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە جێگەی سەرنجی
گەشتیارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

