دەیان کرێکار گیانیان لەدەستدا و سەدان رزگارکران
جیهان 09:30 AM - 2026-05-23
the-star.co.ke
وێنەیەکى رووداوەکە
تەقینەوەیەک لە
کانێکی خەڵوز لە هەرێمی شانسی لە باکوری چین روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 90 کرێکار
گیانیان لەدەستدا و تا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 201 کرێکار بە سەلامەتی رزگارکراون.
شەوی رابردوو
لە کانێکی خەڵوز بە ناوی "لیوشین یو" لە ناوچەی "چین یوان"
تەقینەوەیەک رویدا، هاوکات 247 کرێکار لەژێر زەویدا سەرقاڵی کارکردن بوون.
بەپێی ئاژانسی
هەواڵی رەسمی چین، دوای روداوەکە سەرۆکی چین فەرمانی بە دەزگا پەیوەندیدارەکان
کردووە، کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان و فریاکەوتنی
برینداران، هەروەها جەختی لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و سزادانی توندی
سەرپێچیکاران کردووەتەوە.
تەقینەوەکە
دوێنێ رویداوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 201 کرێکار بە سەلامەتی رزگارکراون، بەڵام
بەهۆی سەختی روداوەکە، ئاماری قوربانیان بۆ زیاتر لە 90 کەس بەرزبووەتەوە، ئێستاش
تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

