مارکۆ روبیۆ: وەرگرتنی سەرانە لە گەرووی هورمز هێڵی سوورە

جیهان 08:43 PM - 2026-05-21
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاژانسەکان

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لە وەرگرتنی پارە بۆ تێپەڕبون بە گەرووی هورمزدا و دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا بژاردەی دیکەی لەبەردەست دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران کە جێبەجێکردنی پلانی وەرگرتنی پارە بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا نایاساییە و دەبێتە هۆی پەکخستنی هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی.

روبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای هەبوونی "ئاماژەی باش" لە وتووێژەکان و نێوەندگیریی پاکستان، بەڵام ئەمریکا تەنها رێککەوتنێکی "باش" قبوڵ دەکات؛ بە پێچەوانەوە، دۆناڵد ترامپ بژاردەی دیکەی لەبەردەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە