تره‌مپ كوشتنی دووه‌م فه‌رمانده‌ی داعش-ی راگه‌یاند
جیهان 09:19 AM - 2026-05-16
businesstoday
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا كوشتنی دووه‌م فه‌رمانده‌ی تیرۆرستانی داعشی له
نێجیریا راگه‌یاند و ده‌شڵێت،" ئێمەش له هه‌موو جیهان سه‌رچاوه‌مان
هه‌یه و كه‌س ناتوانێت له‌ده‌ستمان هه‌ڵبێت".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌بو
بیلال ئهلمینوكی، دووه‌م فه‌رمانده‌یی داعش له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا
كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌یجیریا ئه‌نجامیاندا، كوژرا.
ده‌شڵێت: هێزه ئازاكانی ئه‌مریكا و هێزه چه‌كداره‌كانی نه‌یجیریا به‌بێ
كه‌موكوڕی ئه‌ركێكی ورد و پلان بۆ داڕێژراو و زۆر ئاڵۆزیان جێبه‌جێ كرد بۆ نه‌هێشتنی
چالاكترین تیرۆرست له جیهاندا له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، كه ئه‌ویش ئه‌بو بیلال ئهلمینوكی-یه،
كه دووه‌می فه‌رمانده‌یی داعشه له ئاستی جیهان، هه‌رچه‌نده ئه‌و پێیوابوو ده‌توانێت
خۆی له ئه‌فریقا بشارێته‌وه، به‌ڵام نەیزانی كه ئێمه سه‌رچاوه‌مان له‌هه‌موو
جیهان هه‌یه.
ئه‌بو بیلال ئهلمینوكی له‌ساڵی 2023 له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدنه‌وه
به 'تیرۆریستی جیهانی تایبه‌ت' ناوزه‌د كرا و دوێنی له ئۆپراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا
كوژرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

