رێکخراوێک بە بەهای 200 هەزار دۆلار پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی مینی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 08:29 PM - 2026-05-06
راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە
گەیاندنی هاوکارییەکە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوە جەنگییەکان و مەترسییەکانی مین، رێکخراوی "کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین" (Mine Advisory Group - MAG) بە بەهای 200 هەزار دۆلار کەلوپەلی تایبەتی بە بواری مین بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەڵەبجە بەخشی و لەبەرامبەردا پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەسەر گرنگیی ئەم جۆرە هاوکارییانە کردەوە و رایگەیاند: ئەم پشتگیرییانە ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینن لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پاککردنەوەی زەوییەکانی پارێزگاکە لە مەترسییەکانی مین و پاشماوە تەقەمەنییەکان.
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ ئەم دەستپێشخەرییەی رێکخراوی "کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین"، جەختی لەسەر گرنگیی ئەم جۆرە هاوکارییانە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەم پشتگیرییانە رۆڵێکی بەرچاو دەبینن لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پاککردنەوەی زەوییەکانی پارێزگاکە لە مەترسییەکانی مین و پاشماوە تەقەمەنییەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رێکخراوی "کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین" یەکێکە لەڕێکخراوە چالاکەکان کە بەردەوام کار بۆ پاککردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی جەنگ لە مین و تەقەمەنی دەکات و ئەمڕۆش چەند کەلوپەل و پێداویستییەکی پێشکەوتووی بواری مینی پێشکەشی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەڵەبجە کرد، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تاوەکو خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە پارێزگاکە بکات و پرۆسەی پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین خێراتر بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

