بەڵگە.. حكومەتی هەرێم دامەزراندن بۆ هەڵەبجە رادەگرێت و بۆ دهۆكیش دەیكاتەوە
کوردستان 08:03 PM - 2026-05-03
حکومەتى هەرێمى کوردستان
لۆگۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان
جیاكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدامەزراندن لەنێوان پارێزگاكان، ناڕەزایەتی پارێزگای هەڵەبجەی لێكەوتووەتەوەو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت: لەكاتێكدا كارمەندی تەندروستی بۆ هەڵەبجە دانامەزرێندرێت، بەڵام بەفەرمانی نهێنی 23 كارمەندی تەندروستی بۆ پارێزگای دهۆك دامەزرێندراوە.
د. ئازم مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەڕێوبەرایەتیمان مانگی یەكی ئەمساڵ، بۆ كردنەوەی بەشی چاودێری چڕ لەهەڵەبجە، داوای دامەزراندنی 30 پەرستاری كرد، بەڵام وەڵامی نووسراوەكەیان داینەوەو پێیان راگەیاندین، "كە دامەزراندن بە هەموو شێوازێك راگیراوە"، بەڵام بە فەرمانێكی نهێنی 23 پەرستار بۆ دهۆك دامەزرێندراون.
هەر لەوبارەیەوە، هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: هەرچەندە راستییەكی تاڵە بۆ گەنجانی دانەمەزراو و خۆبەخش، بەڵام تا هاوسەنگی سیاسی نەبێت یەكسانی و دادپەروەری لەدامەزراندن و خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەكان یش نابێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، جیاكاری لەنێوان پارێزگاكان، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، كەرتی تەندروستیشی گرتووەتەوە، بەشێوەیەك تاوەكو ئێستا پارێزگای هەڵەبجە بەشی چاودێری چڕی نییەو حكومەتی هەرێم بەبەهانەی راگرتنی دامەزراندن، ئامادە نییە كارمەندانی تەندروستی لەو سنوورە دابمەزرێنێت.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەكان:
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

