لەكەركوك باڵەخانەیەك روخاو گیانلەدەستدان و بریندار هەیە
کوردستان 03:33 PM - 2026-04-27
PUKMEDIA
رووداوەكەی كەركوك
لەگەڕەكی وەحدەی كەركوك، باڵەخانەیەك روخاو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان گیانلەدەستدان و بریندار هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی 4ی 2026، لەكاتی تێكردنی سەقفی نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەك لەگەڕەكی وەحدەی كەركوك، باڵەخانەكە روخاو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو 19 كەس بریندارن، هاوكات ژمارەیەك كرێكاریش بێسەروشوێنن.
دوای رووداوەكەش دەستبەجێ بەرگری شارستانی و تیمەكانی تەندروستی و لایەنە پەوەندیدارەكانی كەركوك گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكراون.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ 26ی 4ی 2026، رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەدەروازەی شاری كەركوك لەنێوان بارهەڵگرێك و چەند ئۆتۆمبێلێكدا روویداو ژمارەیەكی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

