مەكتەبی سیاسی: رووداوە دڵتەزێنەكەی كەركوك دڵگرانیكردین
کوردستان 10:54 PM - 2026-04-26
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشی لەبارەی رووداوە دڵتەزێنەكەی كەركوك بڵاوكردەوەو وێڕای هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشی مەكتەبی سیاسیی
رووداوە دڵتەزێن و كارەساتبارەكەی شەقامی دەروازەی شاری كەركوك، لەناخەوە دڵگرانیكردین و لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردووانی رووداوەكە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بەكەسوكار و خانەوادەكانیان ببەخشێت.
بۆ بریندارەكانیش هیوای هەر چی زووە چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازین.
سەرەخۆشی لە كۆمەڵانی خەڵكی كەركوك دەكەین.
نزامانە كەركوك و كەركوكییەكان بەدوور بن لەهەر رووداوێكی دڵتەزێن و هەموو تازێ بارییەك.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

