سەرۆک بافڵ: دڵمان لای ئازیزانمانە لەکەرکوک
کوردستان 10:25 PM - 2026-04-26
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمی لەبارەی رووداوە دڵتەزێنەكەی كەركوك بڵاوكردەوەو وێڕای هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان رایگەیاند: هەڤاڵانمان لە كەركوك راسپاردووە لە خزمەتی كەسوكاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بكەن و هاوكاریان بن.
دەقی پەیامەكە:
رووداوەكەی ئەم ئێوارەیەی كەركوك هەموومانی بە قووڵی نیگەران كرد، دڵمان لای كەسوكاری قوربانییان و ئازیزانمانە لە كەركوكی خۆشەویست.
هەڤاڵانمان لە كەركوك راسپاردووە لە خزمەتی كەسوكاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بكەن و هاوكاریان بن.
پرسە و هاوخەمی خۆمانیان پێ رادەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانین، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردووەكان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

