ئاماری قوربانیانی رووداوەكەی كەركوك بەرزدەبێتەوە
کوردستان 09:25 PM - 2026-04-26
ميدياكان
رووداوەكەی كەركوك
رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەكەركوك روویدا و بەپێی ئامارە ناڕەسمیيەكانيش 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 23 كەسیش بریندارن.
ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی 4ی 2026، رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەدەروازەی شاری كەركوك لەنێوان بارهەڵگرێك و چەند ئۆتۆمبێلێكدا روویداو بەپێی نوێترین ئاماری ناڕەسمیش، تائێستا 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 23 كەسی دیكەش بریندار بوون.
هەر بەهۆی رووداوەكەوە 35 ئۆتۆمبێل تێكشكاون و ماتەمینی گشتی لە شاری كەركوك راگەیەندرا.
پاش رووداوەكەش، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی و رێبوار تەها، جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنیان بەخشی بەبریندارانی رووداوەكە.
هاوكات رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەند و ئاڤێستا شێخ محەمەد قائیمقامی ناوەندی كەركوك و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەیشتنە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك بە مەبەستی دڵنیابوون لەڕەوشی تەندروستی بریندارانی ئەو رووداوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەشەقامی دەروازەی شاری كەركوك روویدا و كارەساتی لێكەوتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، هاوخەمیی بۆ رووداوەكەی كەركوك دەربڕی و ئومێدی چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەكان خواست، هاوكات هەموو ئامادەییەكی بۆ پشتیوانیی پارێزگای كەركوك و هاووڵاتییانی خۆشەویست دووپاتكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

