زانیاری ورد لەبارەی رووداوی هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ
جیهان 09:22 AM - 2026-04-26
ئاژانسەکان
کەمێک پیش رووداوی تەقەکردنەکە
شەوی رابردوو
لە هێرشێکی یەک کەسیدا تەقە لە سەرۆکی ئەمریکا کرا و خۆی و سەرجەم ئەندامانی
تیمەکەی سەلامەتن، پاش رووداوەکەش تەقەکەرەکە دەستگیرکرا و ترەمپ دەڵێت: پێم وایە
هێرشکارەکە بەتەنها بووەو ئامانجەکەشی من بووم.
لەدوای
رووداوەکە دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێم
وایە تەقەکەرەکە لەم کارەدا بەتەنیا بووە و لەلایەن هیچ کەسێکەوە نەنێردراوە،
من لەو کاتەدا کە دەنگەکە بیسترا نەمزانی فیشەکە و چاودێری دۆخەکەم دەکرد، تەقەکەرەکە
کەسێکی زۆر نەخۆشە و نامانەوێت ڕووداوی لەم جۆرە دووبارە ببێتەوە.
وتیشی: رووداوەکەی ئەمشەو یەکەم جار نییە و هەوڵەکانی
تیرۆرکردن دووبارە دەبنەوە، من و خانمی یەکەم بەخێرایی گواستراینەوە و ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسا زۆر بەخێرایی
وەڵامیان دایەوە، لەو کاتەدا یەکێک لە ئەفسەرەکان لە مەودایەکی نزیکەوە فیشەکێکی بەرکەوت
و باری تەندروستیی جێگیرە.
هاوکات داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاندووە:
تەقەکەرەکەی هۆتێلی واشنتن هیڵتن رۆژی دووشەممە دەبرێتە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوە
لەگەڵ دەکرێت.
بەپێی
زانیارییەکانی نیویۆرک پۆست، تەقەکەرەکە بەتەنها ئەو هێرشەی ئەنجامداوەو پیشەی
مامۆستایە و ناوی کۆڵ ئاڵن و تەمەنی 31 ساڵانە، دانیشتوی ویلایەتی کالیفۆرنیایە.
شەوی رابردوو،
25-4-2026 لە هۆتێلی واشنتن هێڵتن لە ئەمریکا وابڕیاربوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا لەگەڵ رۆژنامەنوسان بۆ ئێوارەخوانێک کۆببێتەوە، بەڵام لە ناکاو دەنگی تەقە
بیسترا و پاسەوانەکانی لە هۆڵەکە دووریان خستەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

