نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك: رێبوار ته‌ها له‌كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه
کوردستان 04:41 PM - 2026-04-15
PUKMEDIA
رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی رێبوار ته‌ها له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، پارێزگاری كه‌ركوك پابه‌ندی خۆی نیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك كه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ ئـاڵوگۆڕ له‌م پۆسته درابێت، له‌گه‌ڵ ئـه‌وه‌ی تا ئـه‌م ساته‌وه‌خته پارێزگاری كه‌ركوك هیچ نوسراوێكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌كردوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك …
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی گۆڕانكاری له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بڵاوده‌كرێنه‌وه، تا ئه‌م ساته به‌ڕێز ڕێبوار ته‌ها به فه‌رمی پارێزگاری كه‌ركوكه و به‌رده‌وامه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه یاسایی و كارگێڕییه‌كانی خۆی.
به‌ڕێزیان پابه‌ندی خۆی نیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك كه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ ئـاڵوگۆڕ له‌م پۆسته درابێت، له‌گه‌ڵ ئـه‌وه‌ی به‌ڕێزیان تا ئـه‌م ساته‌وه‌خته هیچ نووسراوێكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌كردوه.
دڵنیاییش ده‌ده‌ینه هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان كه سه‌قامگیریی كه‌ركوك و به‌رده‌وامیی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه و كاره‌كانی به‌ڕێزیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا سپاردنی به‌رپرسیارێتییه‌كه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
پارێزگاری كه‌ركوك
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

