لەڕووداوەكەی باكوری كوردستاندا مامۆستایەك و هەشت خوێندكار گیانیان لەدەستدا
کوردستان 03:36 PM - 2026-04-15
ensonhaber
وێنەی رووداوەكە
لەپارێزگای مەڕەشی باكوری كوردستان، هێرشكرایە سەر خوێندنگەیەك و بەهۆیەوە مامۆستایەك و هەشت خوێندكار گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 13 كەسیش بریندارن.
موكەڕەم ئونلوئەر، پارێزگاری مەڕەش رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی 4ی 2026، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە، هێرشكرایە سەر دوو پۆلی خوێندنگەی ئایسەر چاڵك لەمەڕەشی باكوری كوردستان و بەهۆیەوە مامۆستایەك و هەشت خوێندكار گیانیان لەدەستدا.
راشیگەیاند: هەر لەڕووداوەكەدا زیاتر لە 13 كەس بریندار بوون و هێرشكارەكەش كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، هاوكات لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
جێی ئاماژەیە، دوێنێش لەپارێزگای رووهای باكووری كوردستان گەنجێك هێرشی كردە سەر خوێندنگەیەكی ئامادەیی پیشەیی و 16 مامۆستاو خوێندكاری بریندار كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

