سودانی سوپاسی رێبوار تەها دەكات بۆ بەهێزكردنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەكەركوك

کوردستان 02:14 PM - 2026-04-09
پێشوازی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك

پێشوازی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك

كەركوك

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پێشوازی لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك كردو چەند پرسێكی گرنگ و هەنووكەیی پەیوەست بە كەركوك-یان تاوتوێ كرد. 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سوپاسی پارێزگاری كەركوكی كرد بۆ هەوڵە دیارەكانی لەچەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و بەهێزكردنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان پێكهاتەكانی كەركووكدا.

لای خۆیەوە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، ئەو ئاڵنگارییانەی خستەڕوو كە لەم دواییانەدا رووبەڕووی پارێزگاكە بوونەتەوەو لیستێكی لە داواكاری و پێداویستییە بەپەلەكانی پارێزگاكە بۆ چارەسەركردنی ئەو زیانانەی كە بەهۆی شەپۆلی باران و لافاوی ئەم دواییەوە دروست بوون، پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە