قوباد تاڵەبانی: كوردستان وەك هەمیشە بەشێك دەبێت لەپاراستنی سەقامگیری ناوچەكە
کوردستان 04:47 PM - 2026-04-08
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە
لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە 8ی 4ی 2026، بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هیزە ئەمنییەكان كرد كە بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنیی سنوورەكەیان كردووە و توانیوویانە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە سەروماڵی هاوڵاتییان بپارێزن.
جێگری سەرۆكوەزیران داوای لێكردن بۆ لەمەودواش ئاستی هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەهێزتر بكرێت و چاوكراوەتر لە جاران ئاسایش و سەقامگیری سنوورەكە بپارێزن.
سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەم ئاگربەستەی هاتووەتە ئاراوە، بكرێتە دەرفەتێك بۆ ئاشتی و سەقامگیرییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا. جەختیشی كردەوە لە هەموو حاڵەتێكدا هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بەشێك دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

