قوباد تاڵەبانی: بەشێكی زۆری داواكارییەكانی هەڵەبجە جێبەجێ دەكەین
کوردستان 02:18 PM - 2026-04-08
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و بەڕێوەبەرانی ناحییەكانی پارێزگاكە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە 8ی 4ی 2026، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، باس لە كێشە و گرفت و كەموكوڕییە ئیدارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كرا، پاش گوێگرتن لە داواكاریی بەرپرسانی ئیداریی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان بەشێكی زۆری داواكارییەكان جێبەجێ بكات. جەختیشی كردەوە كە دەبێت بەڕێوەبەرانی دامەزراوە و فەرمانگەكانی حكومەت رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ باشتر راپەڕاندنی كاروباری هاووڵاتییان و خزمەتكردنی باشتری دانیشتووانی هەڵەبجە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكوەزیران باسی لە پێویستیی گرنگیدانی زیاتری كرد بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و گەشتوكاڵ لە پارێزگاكەدا و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەو كەرتانەدا دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بە فستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەی كرد و داوایكرد پلانێكی تۆكمە ئامادەبكرێت بۆ فراوانكردن و بە نێودەوڵەتییكردنی فستیڤاڵەكە و بە دەرفەتێكی گەورەی زانی بۆ گەشەپێدانی هەردوو كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاریی لە هەڵەبجە.
سەبارەت بە كەرتی تەندروستیش، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان بەشی چاودێری چڕ لە هەڵەبجە بكرێتەوە و هەروەها گرنگی زیاتر بدرێت بە بەركەوتووانی كیمیایی و ئاسانكاریی زیاتریان بۆ بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

