لەكەركوك بە میكانیزمێكی جیاواز غازی ماڵان دابەش دەكرێت
کوردستان 01:22 PM - 2026-04-05
PUKMEDIA
كەركوك
لەكەركوك بە میكانیزمێكی جیاواز غازی ماڵان دابەش دەكرێت و لەهەفتەی داهاتووشەوە دەبێت بە ئەلیكترۆنی، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكەش دەڵێت: ئەم هەنگاوە دەبێتە رێگریی لەبەقاچاخ بردنی غاز و درووستبوونی قەیران.
د.ئەحمەد كەركوكی سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەئەمڕۆوە بۆ چەند رۆژێك بە میكانیزمێكی جیاواز غازی ماڵان دابەش دەكرێت، بەجۆرێك رۆژانە لە 20 گەڕەكدا 10 ئۆتۆمبێلی غاز سەردانی هەر گەڕەكێك دەكات.
راشیگەیاند: لەهەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی غازی ماڵان دەبێتە ئەلیكترۆنی وەكو نەوت، بەجۆرێك هەموو ماڵێكی كەركوكی مانگانە دوو بتڵ غازیان پێدەدرێت، ئەم هەنگاوەش دەبێتە رێگرییەكی باش لە بەقاچاخ بردنی غاز و درووستبوونی قەیران.
ئەوەشی خستەڕوو: خەڵك دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمی غاز لەهەر گەڕەكێك و لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری لە دابەشكردندا بەردەوامین لەبەدواداچوونەكانمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

