کیمیابارانی هەڵەبجە دەخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنی سوید
کوردستان 08:40 PM - 2026-03-26
PUKMEDIA
د. فەریدون مورادی
کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بە رەسمی دەخرێتە ناو پڕۆگرامى خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی لە وڵاتی سوید و بە هەوڵ و ماندووبوونی بێوچانی د. فەریدون
مورادی، توێژەر و شارەزای چەکە کیمیاییەکان لە زانکۆی گۆتنبۆرگی وڵاتی سوید ئەنجامدراوە.
لە دەقێکی زانستیی
نوێدا کە بۆ خوێندکارانی سەرەتایی پۆلەکانی 4 تا 6 لە سوید ئامادە کراوە، باسی کارەساتی
کیمیابارانى هەڵەبجە دەکرێت، ئەو رووداوەی کە لە ساڵی 1988 دا زیاتر لە پێنج هەزار
کەسی بێتاوانی شەهید کرد و هەزاران کەسی دیکەشى بریندارکرد.
ئەم دەقە بە زمانێکی
گونجاو بۆ منداڵان ئامادەکراوە و هەوڵدەدات خوێندکاران ئاشناى گرنگی زانست بکات، بە
تایبەتی زانستى کیمیا و ئاگاداریان بکات لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکان.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، بۆ یەکەمین جارە کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجە بە شێوەیەکی رەسمی دەچێتە
ناو پرۆگرامى خوێندن و بە هەوڵ
و ماندووبوونی بێوچانی د. فەریدون مورادی، توێژەر و شارەزای چەکە کیمیاییەکان لە
زانکۆی گۆتنبۆرگی وڵاتی سوید، ئەم کارەساتەى کوردستان بە رەسمی دەخرێتە ناو پڕۆگرامى
خوێندن لە وڵاتی سوید، ئەم هەنگاوە وەک دەستکەوتێکی مێژوویی و نێودەوڵەتی دادەنرێت
بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

