کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت
کوردستان 03:24 PM - 2026-03-26
PUKMEDIA
وێنەیەکى کۆنفرانسەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ى3ى2026، لە زانکۆی تۆرینۆی ئیتاڵیا، کۆنفرانسێکی
نێودەوڵەتی سەبارەت بە پاشەڕۆژی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد دەستی پێکرد، کە بۆ
ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری توێژەران و کەسایەتییە سیاسییەکان بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی "بزووتنەوەی
رزگاریخوازی کورد لە دووڕیانێکدا: رەگ و ریشەى مێژوویی، گۆڕانکارى ئایدیۆلۆژیی و پڕۆسەکانی
بنیاتنانەوە" بەڕێوەدەچێت.
هەریەکە لە تۆڕی ئیتاڵی بۆ توێژینەوەى کوردی (RISC)،
دەزگای ئامارگی، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی رۆژاڤا لە رێکخستنیدا بەشدارن و تا 27ی
ئازار بەردەوام دەبێت.
لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا، گفتوگۆ ئەکادیمییەکان توێژەرانی ئەوروپا
و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ تاوتێکردنی رێڕەوە سیاسییەکان، ناسنامە و حکومڕانی کۆکردەوە.
کۆنفرانسەکە سبەینێ هەینی بە گفتوگۆیی فرەپسپۆڕی لە دەزگای ئامارگی
کۆتایی دێت، بە بەشداری کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان، لەوانە: ئیلهام ئەحمەد لە رۆژاڤا،
پەرلەمانتاری تورکیا نەورۆز ئویساڵ ئەسڵان، پەرلەمانتاری عیراق ئەکرەم ساڵح و
پەرلەمانتاری ئیتاڵیا مارکۆ گریماڵدی، دانیشتنەکەش لەلایەن کەمال چۆمانی،
سەرنووسەری دەزگای ئامارگی بەڕێوەدەبرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

