قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات

کوردستان 04:33 PM - 2026-03-16
سەرۆک بافڵ و قاسم ئەعرەجی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و قاسم ئەعرەجی

سەرۆک بافڵ هەڵەبجە

قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەم کارەساتە برینێکی قووڵە لە یادەوەریی عیراق و هەموو مرۆڤایەتیدا.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە پەیامێکیدا کە ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: لە ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی گیانی پاکی ئەو شەهیدە بێتاوانانە دەکەینەوە کە بوونە قوربانی یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژوو، ئەم کارەساتە برینێکی قووڵە لە یادەوەریی عیراق و هەموو مرۆڤایەتیدا، وەک شایەتێکی زیندووش لەسەر مەترسیی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دژی کەسانی سڤیل دەمێنێتەوە.

راشیگەیاندووە: لەکاتێکدا یادی ئەم بۆنە خەمناکە دەکەینەوە، جەخت لە هاوسۆزیمان بۆ کەسوکارمان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە و پابەندیی نەگۆڕی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ و کەرامەتی، چەسپاندنی بەهاکانی دادپەروەری، و بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە