د. یوسف گۆران: شەهیدانی هەڵەبجەو كوردستان جێی شانازیمانن
کوردستان 02:15 PM - 2026-03-16
PUKMEDIA
د. یوسف گۆران، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی یەكێتی
د. یوسف گۆران، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی یەكێتی، لەیادی كارەساتباری هەڵەبجەدا، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: كارەساتی هەڵەبجە بیرەوەرییەكی خەمناك و پەژارەیەكی نەتەوەییە كەهەرگیز لەهزری گەلەكەمان و بزوتنەوەی كوردایەتی و مرۆڤایەتی بە ویژدان دەرناچێت و زامێكی ساڕێژ نەبووە.
دەقی پەیامەكە:
لە ساڵیادی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ پێنج هەزار پەپولەی بێ گوناهی گەلەكەمان كە لە 16ی ئاداری 1988 لەلایەن رژێمی بەعسەوە كیمیاباران كران و شەهیدبوون.
كارەساتی هەڵەبجە بیرەوەرییەكی خەمناك و پەژارەیەكی نەتەوەییە كەهەرگیز لە هزری گەلەكەمان و بزوتنەوەی كوردایەتی و مرۆڤایەتی بە ویژدان دەرناچێت و زامێكی سارێژ نەبووە تا ئەو رۆژەی هەڵەبجە و تەواوی كوردستان دەگات بە دوا قۆناغی رزگاری و ئارامی و ئاوەدانی و قەرەبووی لانی كەمی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس وەردەگیرێتەوە.
شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی كوردستان جێگەی شانازی نەتەوەكەمانن. لەم ساتەدا بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان دەوەستین و پێكەوە هەنگاو دەنێین بۆ داهاتوویەكی گەشتر و برایەتی زیاتر لەنێوان گەلەكەماندا.
نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانیانی جینۆسایدی گەلەكەمان لەسەرتاسەری كوردستاندا.
د. یوسف گۆران
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

