رزگار حاجی حەمە : کیمیابارانی هەڵەبجە یادێکی خەمناكە
کوردستان 12:56 PM - 2026-03-16
PUKMEDIA
رزگار حاجی حەمە
رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن لەیادی کارەساتباری هەڵەبجەدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
هەڵەبجە دۆزی رەوای کوردی بە جیهان ناساند و رووی راستەقینەی دوژمنانی ئاشکرا کرد
ئەمڕۆ 38 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بۆردومان کردنی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست بە چەکی کیمیاوی لە لایەن رژێمی دڕندەی بەعسەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج هەزار هاووڵاتی و بە دەیان هەزار کەسی دیکەی بریندار و ئاوارە کرد.
لەم کارەساتەوە هەڵەبجە بوو بە ناونیشانی مەزڵومیەتی گەلی کوردستان و دۆزە رەواکەی زیاتر بە جیهان ناساند و رووی راستەقینەی درندەیی دوژمنانی کوردستانی ئاشکرا کرد.
بیرەوەری كارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە یادێکی خەمناك و زامێکی قووڵە کە بۆ هەمیشە لە هزر و یادگەی نیشتمان و نەتەوە بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ساڕێژ نابێت.
ئەرکی هەموومانە خزمەتی هەڵەبجەی سومبولی قوربانی و ناسنامەی بزووتنەوەی رزگاری کوردستان بکەین و وەفادار بین بۆ شەهیدان و خەڵکە تێکۆشەرەکەی .
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان، نەفرەت لە بکەرانی ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئارامی و ئاوەدانی بۆ پارێزگای هەڵەبجەی خۆشەویست.
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

