دوو پرۆژەی ستراتیژی بۆ خەڵکی هەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان 06:43 PM - 2026-03-15
پارێزگای هەڵەبجە PUKMEDIA

پارێزگای هەڵەبجە

هەڵەبجە

نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، دوو دەستکەوتی گرنگ و ستراتیژی بۆ پارێزگاکە راگەیاند کە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ وارسی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە.

لە بارەی پرۆژەی دووەمیشەوە، راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵەکانی پارێزگاری هەڵەبجە بەرهەمی هەبوو لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی رەسمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی  (64) بەرکەوتووی چەکی کیمیایی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە