مەکتەبی سیاسی: هەڵەبجە برینی ساڕێژ نەبووی نەتەوەیەکە
کوردستان 03:30 PM - 2026-03-15
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە، لە
پەیامێکیدا رایگەیاند: هەڵەبجە برینی ساڕێژ نەبووی نەتەوەیەکە و دووپاتیشی دەکاتەوە،
کە ئەركی هەموومانە لە پێناوی هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ تاوەكو ماف و شایستە
داراییەكانی وەك پارێزگا لە بوجەی گشتیی عیراقدا بچەسپێنرێت.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی
سیاسی:
پەیامی مەکتەبی سیاسیی
بۆ ساڵیادی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە
یادی 38 ساڵەی كیمیاباران
و جینۆسایدی هەڵەبجە، بیرەوەرییەكی خەمناك و زامێكی قووڵی نیشتمانی و نەتەوەییە، بیرەوەری
تاڵی تاوانێکی بێ وێنەیە لەسەر دەستی رژێمی بەعس بەرامبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی كرا ، کە بێگومان تا سەندنەوەی هەقی یەکجارەکی هەڵەبجەش
ئەم زامە ساڕێژنەبووە هەروا قوڵپ دەدات.
ئەمساڵ، كە ئەم یادە دەكەینەوە،
هەڵەبجە بە هەوڵی بێوچانی دڵسۆزان، بەرەسمی چوارەمین پارێزگای هەرێم و نۆزدەیەمین
پارێزگای عیراقی فیدراڵە، بۆیە جیاواز لە ساڵانی رابوورد، ئەركی هەموومانە لە پێناوی
هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز
گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ ،تاوەكو ماف و شایستە داراییەكانی وەك پارێزگا لە
بوجەی گشتیی عیراقدا بچەسپێنرێت، بەجۆرێک ئەوەی لە دوای راپەڕینەوە حزب و حکومەت پێشكەشی
ئەم شارەی كردوە ، بە خزمەتی چەند قاتە پایەدارتر بکرێت و لەوە زیاتر و زۆرتر بۆ هەڵەبجە
بکرێت
جارێکی تر لە ئاست ڕۆح
و یادی پێنج هەزار شەهیدی بە ناهەق خوێن
رژاوی بووکی شارەزوور، سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین، بۆ قوربانیان و یادگارە شیرینەکانی شەهیدانی هەڵەبجەش
دەڵێین ئەركمانە هەمیشە بەدەنگ هاواریانەوە بێین و بە تەنگ داخوازییە رەواکانیانەوە
بچین
تا ئەبەد هەڵەبجە برینی
سارێژ نەبووی نەتەوەیەکە، کە هەمیشە لە بیرمانە و لە یاد ناکرێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

