شێخ جەعفەر: لەمڕۆژەدا هەولێر تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا
کوردستان 01:51 PM - 2026-03-11
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری
هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر و
ئازادکردنی ئەم شارە لە چنگی دوژمن، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی
ئاداری 1970، هەمیشە وەک دوو سەرکەوتنی پڕ شکۆ و سەروەریی دەمێنێتەوە لە مێژووی ڕزگاریخوازی
گەلی کوردستاندا.
دەقی پەیامەکە:
یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر و ئازادکردنی ئەم شارە
لە چنگی دوژمن، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، هەمیشە وەک
دوو سەرکەوتنی پڕ شکۆ و سەروەریی دەمێنێتەوە لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی
کوردستاندا.
هەرچەندە جێبەجێنەکردنی
ڕێککەوتنامەکە وەکو خۆیی و پاشگەزبوونەوەی حکومەتی بەعسی فاشیزمی ئەوسا لە ئاست
داواکارییەکانی سەرکردایەتیی شۆڕشی کورد چارەنووسی گەلی کوردستانی بەرەو تونێلێکی
نادیار برد، بەڵام شۆڕشی نوێ بەردەوامی بە خەباتی شۆڕشگێڕیدا تا ئەو کاتەی ئازایەتی
و چاونەترسی خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتیی پێشمەرگە قارەمانەکان، تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینیان
خستە سەر و حوکمی ڕژێمی دیکتاتۆریان لە خاکی پیرۆزی کوردستان شکست پێهێنا.
پیرۆزیی یادی ڕاپەڕین و خەباتی ڕابردووی پڕ لە شۆڕشگێڕیمان،
بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی کۆی لایەنە سیاسییەکانمان، لە بەرانبەر بەدەستهێنانی
مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ
هاووڵاتییانی کوردستان.
بەرز و پیرۆز بێت یادی ئازادکرنی شاری قەڵا و منارە،
درود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕین و ڕێگای ئازادی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
11ی ئاداری2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

