دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بروسکەکەى کاکى کاکان هەولێرى خرۆشاند
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-11
نوسینگەى راگەیاندنى دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر
یادى راپەڕینەکەى شارى هەولێرى پایتەختدا تێپەڕدەبێت، کە بەسەرپەرشتی
كۆسرەت رەسوڵ عەلی شارەکە ئازادكرا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: له‌م یاده
مه‌زنه‌دا به‌پێویستی ده‌زانین دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان كه دامه‌زرێنه‌ری
ئه‌م كیانه پڕ سه‌روه‌رییه‌ن، شایه‌نی ئه‌وه‌ن سه‌ربه‌رزبن و له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا
بژین، خزمه‌تكردنیان ده‌بێ ببێته ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هه‌ر هه‌موومان.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: وێنه‌کانی ساتی یەکەمی 11ی
ئازاری 1991 لە مێژوودا هه‌میشه به زیندوویی و درەوشاوەیی ده‌مێنێته‌وه كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی
كاك كۆسره‌ت و شانه چه‌كداره‌كانی شار تێكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی و توڕه‌یی
هه‌ولێرییه‌كان بوون، هێزێك له‌م یه‌كگرتنه دروست بوو كه خوێنڕێژترین سته‌مكاری
سه‌رده‌م نه‌یتوانی به‌رگه‌ی بگرێت و هه‌موومان بیرمانه كاكی كاكان له‌م رۆژه پڕ
شكۆیه‌دا له رێگای بانگه‌وازه‌كانی چ هێز و خرۆشێكی به هه‌ولێرییه‌كان به‌خشی.
دەقى پەیامەکە:
وێستگه گرنگه‌كانی مێژووی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به رووداوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مڕۆ سی و پێنج ساڵ به‌سه‌ر یه‌كێك
له گرنگترین ساته پڕ سه‌روه‌ریه‌كانی مێژووی گەلی كورددا تێده‌په‌رێت، ئه‌و كاته‌ی
هه‌ولێرییه‌كان پێکەوە ده‌ستیان خسته ناوده‌ستی یه‌ك و هاوشانی شۆڕشگێڕان زاڵم و
سته‌مكارانیان شاربهدهركرد.
وێنه‌کانی ساتی یەکەمی 11ی ئازاری 1991 لە
مێژوودا هه‌میشه به زیندوویی و درەوشاوەیی ده‌مێنێته‌وه كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی
كاك كۆسره‌ت و شانه چه‌كداره‌كانی شار تێكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی و توڕه‌یی
هه‌ولێرییه‌كان بوون، هێزێك له‌م یه‌كگرتنه دروست بوو كه خوێنڕێژترین سته‌مكاری
سه‌رده‌م نه‌یتوانی به‌رگه‌ی بگرێت.
هه‌موومان بیرمانه كاكی كاكان له‌م رۆژه پڕ
شكۆیه‌دا له رێگای بانگه‌وازه‌كانی چ هێز و خرۆشێكی به هه‌ولێرییه‌كان به‌خشی،
هه‌مووان تێكڕا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ده‌ستی خۆیان مێژوویان نوسییه‌وه.
هه‌مان ئیراده‌ی مێژوو دروستكه‌ر، به ووزه‌یه‌كی
پڕ له دڵسۆزییه‌وه ئه‌و بۆشاییه كارگێڕییه‌ی پڕكرده‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی
ئه‌وسای عیراق دروستكرابوو، ئه‌مه بووه خاڵی وه‌چه‌رخان بۆ دروستبوونی دامه‌زراوه
فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر ئه‌م جۆش و خرۆشه بێ وێنه‌یه‌ش هه‌ولێری
كرده پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م یاده مه‌زنه‌دا به‌پێویستی ده‌زانین دوپاتی
بكه‌ینه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كیانه پڕ سه‌روه‌رییه‌ن،
شایه‌نی ئه‌وه‌ن سه‌ربه‌رزبن و له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا بژین، خزمه‌تكردنیان ده‌بێ
ببێته ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هه‌ر هه‌موومان.
نابێ له‌م یاده‌دا شه‌هیدانمان له‌بیربچێت، سه‌ری
رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری كوردستان به گشتی و شه‌هیدانی
راپه‌رین به‌تایبه‌ت داده‌نه‌وێنین.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

